بەشێک لە کارگەکانی شارەزوور بوونەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە و هاوڵاتییانی سنوورەکەیان هەراسانکردووە و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش دەڵێن، بەهۆی باجەکانی پارتی و یەکێتییەوە کارگەکان ناتوانن فلتەر بکڕن و بەکاری بهێنن و دۆخی خراپی خەڵکیان بەلاوە گرنگ نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەشێک لە کارگەکانی شارەزوور بوونەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە و هاوڵاتییانی سنوورەکەیان هەراسانکردووە.
لەوبارەیەوە ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، "وەکو فراکسیۆنی نەوەی نوێ هەوڵمان داوە گرفتەکە چارەسەربکەین".
هاوکات ئاریان تاوگۆزی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی، پارتی
و یەکێتی دۆخی خەڵکیان بەلاوە گرنگ نییە.
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ ئاماژەیان بەوەشکرد، بەهۆی باجەکانی پارتی و
یەکێتییەوە کارگەکان ناتوانن فلتەر بکڕن.