سەردێڕ:

عێراق ئامادەیی خۆی بۆ کاراکردنەوەی بۆری نەوتی کەرکوک - بانیاس دەربڕی

PM:05:41:12/08/2025

1952 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، تاوتوێی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە رێگای بۆری نەوتی بانیاسی سوریا و تەرابلوسی لوبنان دەکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ـی ئابی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و محەمەد بەشیر، وەزیری وزەی سوریا لە شاری بە‌غدا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری نەوتی عێراق ویستی عێراقی بۆ کاراکردنی هێڵی گواستنەوەی نەوتی کەرکوک - بانیاس کردەوە و وتی، بۆ کاراکردنەوەی هێڵەکە یان هێڵە کۆنەکە نۆژەندەکەنەوە، یان هێڵی نوێ دادەمەزرێنن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بۆرییەکە لە ساڵی ١٩٥٢ کەوتووەتە کار کە نەوتی کێڵگەی نەوتی کەرکوکی بۆ بەندەری بانیاسی سوریا گواستووەتەوە و ماوەیەکی زۆریشە لەکارکەوتووە.













گەلەری