سەردێڕ:

منداڵێک لەناو گۆمێکی ئاودا خنکا

PM:02:12:23/10/2025

4252 جار خوێندراوەتەوە

لە سنووری هەریر منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ کەوتە ناو گۆمێکی ئاو و خنکا، تەرمەکەی لەلایەن چەند قوتابییەکەوە بینراوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، محمد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە بە ئێن ئاڕ تی وت، کاتژمێر ١١:١٠ خولەکی پێش نیوەڕۆ تەرمی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان گەیشتۆتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر، بە قسەی کەس و کاری منداڵەکە، ئەو گۆمی ئاوەی کە تیایدا خنکاوە، بۆ مەڕو ماڵات بەکارهاتووە.

وتیشی، منداڵەکە تەمەنی دوو ساڵان بووە و خەڵکی گوندی ئەشکەوتەیە، چوەتە ناو گۆمەکە و کەس ئاگای لێ نەبووە و خنکاوە، تەرمەکەشی لەلایەن چەند قوتابییەک بینراوە.

کەریم کەیفی- سۆران













گەلەری