PM:12:08:24/10/2025
1240 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما لە خوار ٣٥ پلەی سیلیزی دەمێنێتەوە، ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکاندا هەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان ، پلەی گەرماش نزیک دهبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
لەبارەی کەشی سبەینێ دەشڵێت، ئاسمان لە نێوان
پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٣٠ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٥ پلەی سیلیزی