سەردێڕ:

نەوەی نوێ وەڵامی پارتی دایەوە

PM:10:42:26/06/2025

4352 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بڵاویکردەوە، کە گوایە نەوەی نوێ بچوکن و دەیانەوێت بگەن بە ئاستی سەرۆکی پارتی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ لە وەڵامدا وتی،" گەورەو بچووکی بە هەڵوێستە و کاک عەلی دەبوو بزانێت کێ گەورەیە و کێ بچووک".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پاش ئەوەی عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، " ئەوان بچوکن و دەیانەوێت بگەن بە ئاستی مەسرور بارزانی"، وتیشی، "ئەوەی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەیکات بەرامبەر بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی پارتی، رەخنە نییە بەڵکو تەشهیرە"، رێبوار ئەورەحمان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ، لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی عەلی حوسێنی داوەیەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نەوەی نوێ دەڵێت، " وەڵامێک بۆ کاک عەلی حوسێن، تا خۆی و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستانیش بزانن کێ بچووکە و کێ گەورەیە، بە حوکمی ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەرپرسی پەیوەندییە ناوخۆییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بووم، ئێستاش کە لە نزیک سەرۆکی جوڵانەوەکەوەم و ئاگاداری ورد و درشتی پەیوەندی و بڕیار و هەڵوێستەکانم"

وتیشی،" ئەوکاتەی تەلەفۆن بۆ من دەکرا و دەوترا کە کەسی هەرە باڵای پارتی (کە نامەوێ لێرە ناوی بێنم) دەیەوێت سەردانێکی کاک شاسوار بکات، کە پرسیارم دەکرد مەبەست لە سەردانەکە چییە؟ دەیانوت تەنها سەردانێکی ئاسایی و دەیەوێ چایەک پێکەوە بخۆنەوە.. پاش قسەکردنم لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید وەڵامم دایەوە و وتم، ببورن ئێمە بێ پرۆژە بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک نامانەوێ کەس ببینین و چایخانەمان دانەناوە بۆ چایی خواردنەوە، ئیتر کاک عەلی دەبوو بزانێت کێ گەورەیەو کێ بچووک، ئەوەی کە داوای بینینی کردووە؟ یان ئەوەی کە رەتیکردۆتەوە و وتوویەتی چایخانەمان دانەناوە؟ پێم سەیرە لە بەرنامەیەکی کەناڵەکەی مەسرور بارزانی باس لە گەورەیی و بچوکی دەکات، گەورە و بچووکی بە هەڵوێستە، وەک ئەو هەڵوێستەی کە بینینی ئەو کەسە هەرە باڵایەی پارتی رەتکرایەوە، نەک قسەی سەر شاشەکان".













گەلەری