PM:09:06:30/05/2025
7100 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی سەرۆکی پارتی داوای کۆبوونەوەی کرد لە لایەناکان جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی حزبی ناکەن لە بارەگای هیچ لایەنێک، دوای رەتکردنەوەی بەشداریکردنی نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەکە بەشی زۆری لایەنەکانی دیکەش رەتیان کردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ ئایاری ٢٠٢٥، دوای ئەوەی سەرۆکی پارتی داوای کۆبوونەوەی کرد لە لایەناکان جوڵانەوەی نەوەی نوێ رەتیکردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکات لە بارەگای حزبی، بەشی زۆری لایەنەکانی دیکەش رەتیان کردەوە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
هاوکات، دوای
رەتکردنەوەی کۆبوونەوەکە لەلایەن نەوەی نوێوە کۆمەڵ، یەککگرتوو، گۆڕان و چەند حیزبێکی دیکە رەتیانکردەوە
بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ
هەینی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەبارەت بە کۆبوونەوەی
سبەینێ کە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی رێکخستووە وتی، نەوەی نوێش وەک هێزێکی
خاوەن کورسیی و خاوەن پێگە دەعوەت کراوە، ئەوان بە هەموو لایەکی رادەگەیەنن کە
بەشداریی هیچ کۆبوونەوەیەکی حیزبیی لەو جۆرە ناکەن لە بارەگای هیچ لایەنێک جگە لە
پەرلەمان.