PM:09:27:12/04/2025
39824 جار خوێندراوەتەوە
لەدوای كۆتایی هاتنی دانوستانەكانی نێوان واشنتن و تاران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، بەهای تمەن گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەهاکەی بەرامبەر دۆلار ٦٠٠ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، دانوستانەكانی نێوان واشنتن و تاران، بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بەرزكردەوە، بە تایبەت دوای وتەكانی عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە ئەرێنی گفتوگۆكان و بەردەوامبوونی.
بەیانی
ئەمڕۆ نرخی (١٠٠) دۆلار بەرامبەر بە ٩ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار ملیۆن تمەن بوو بە
حەواڵە، لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی، كە بە بازاڕی سەرەكی مامەڵەی دراوی ئێرانی
دادەنرێت لە هەرێمی كوردستان و عێراق، تا ئەم ساتە بەهای تمەن بە حەواڵە نزیكەی (٦٠٠)
هەزار گۆڕانكاری بەسەرهاتووە و نرخی (١٠٠) دۆلار بە حەواڵە گەیشتووەتە، ٩ ملیۆن و
٢٥٠ هەزار تمەن.