سەردێڕ:

٢٠ گەنج بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەقۆ دەستگیرکران

PM:01:05:09/03/2025

1440 جار خوێندراوەتەوە

قایمقامیەتی قەزای کەلار رایگەیاند، لەناو چەند کافتریایەکی ناو کەلار ٢٠ گەنجیان دەستگیرکردووە بەهۆی ئەوەی چەقۆیان پێبووە.


ئەمڕۆ یەكشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، قایمقامیەتی کەلار بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان لیژنە هاوبەشەکانی ئەمنی کەلار ٢٠ گەنجیان دەستگیر کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە بڕیاری دادوەر و بە مەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییان، لەناو چەند کافتریایەکی ناو شاری کەلار ٢٠ گەنج دەست بەسەر کران کە چەقۆیان پێ بووە.













گەلەری