سەردێڕ:

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: قسەکانی ترەمپ لەبارەی دانوستان تەنها فێڵێکە بۆ داماڵینی چەک

PM:12:40:09/03/2025

976 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، کارەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە روونی ئاماژە بەوەدەكات، بانگەشەکانی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ تاران، تەنها فێڵێکە بۆ داماڵینی چەک. وتیشی، وڵاتەکەی چاوەڕوانی هیچ پەیامێکی ئەمریکا ناکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فارس محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەر دانوستانێک لەژێر هەڕەشەدا یان هەوڵدان بۆ هەر سازشێكی نوێ، نابێتە هۆی هەڵگرتنی سزاکان و هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە روونی ئاماژە بەوەدەكات، بانگەشەکانی سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ تاران، تەنیا فێڵێکە بۆ داماڵینی چەک

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختیشكردەوە، ئێران دەتوانێت واشنتۆن ناچار بکات سزاکان هەڵبگرێت لەرێگای دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە لە رێککەوتنی ئەتۆمیدا ماونەتەوە، وەك ئاماژەیەك بۆ فەرەنسا، بەریتانیا.













گەلەری