سەردێڕ:

جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە: حکومەتى هەرێم نوسراوی بۆ بەغدا کردووە بودجەى هەڵەبجە کەمبکاتەوە

PM:07:29:10/11/2021

5752 جار خوێندراوەتەوە

جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە رایگەیاند، حکومەتى هەرێم لە دابینکردنى بودجەدا نەک تایبەتمەندى بە هەڵەبجە نادات، بەڵکو نوسراویشى بۆ بەغدا کردووە کە بودجەى ئەو پارێزگایە لە ٢٥ملیارەوە کەمبکاتەوە بۆ چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار.


کاوە عەلى جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە بۆ ئێن ئاڕ تى ئاماژەى بەوەشکرد، "حکومەتى هەرێم رێگرە لەوەى کە بەغدا تایبەتمەندى بە هەڵەبجە بدات."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم تا ئێستا بۆ جارێکیش نوسراوی بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی بۆ بەغدا نەکردووە."

ئەم وتانەى جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە لەکاتێکدایە، پارێزگاکە بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنن لەوانە تەواو نەکردنى پرۆژە وەستاوەکان و کەمى پرۆژەى خزمەتگوزارى و نەکردنەوەى بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.













گەلەری