PM:10:13:11/03/2025 
        
      5964 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆک کۆماری تورکیا، دوای رێککەوتنەکەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع رایگەیاند، دەمانەوێت هەموو ناوچەکە بەبێ هیچ جیاکارییەکی ئایینی و تائیفی و نەتەوەیی، لە ئارامی و خۆشگوزەرانی بەهرەمەند بێت.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوای رێککەوتنەکەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکەی نێوان شەرع و مەزلوم عەبدی خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری سوریا دەکات و هەموو سوریاییەکان سوودی لێوەردەگرن .
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێک بۆ پاکتاوکردنی سوریا لە تیرۆر بە
هەنگاوێک بە ئاراستەیەکی دروست دەزانن.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگییەکی زۆر دەدەن بە یەکپارچەیی خاکی سوریای
دراوسێیان و پاراستنی یەکگرتوویەکەی.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             