AM:08:58:04/02/2025
1288 جار خوێندراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی پەسەندکردنی هەموارکردنەوەی بودجەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەرز نرخاند و وێڕای ستایشی رێوشوێنەکانی حکومەت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، پێشوازی لەو سەقامگیرییە کرد کە لە ناوچەکەدا بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، بەشی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران لە نووسینگەی هادی عامری کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆیان کرد". دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی عێراق و نێودەوڵەتی باس کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"چوارچێوەی هەماهەنگی ئەدای ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندکردنی هەموارکردنی
بودجەی بەرز نرخاند، دەستخۆشی لە رێوشوێنەکانی حکومەت کرد لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی"
باسی لەوەشکرد، "چوارچێوەی هەماهەنگی پێشوازی لەو سەقامگیرییە کرد کە لەمە
بەدوا هەرێمی تێدایە، داوایکرد". بۆ هەوڵی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ بەدەستهێنانی
ئاسایش و سەقامگیری تەواو، کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی شەڕ و پێشکەشکردنی
پشتیوانی بۆ ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە.