PM:10:19:24/01/2025
2668 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی نوێی ئەمریکا فەرمانی دەرکردووە سەرجەم ئەو دۆسیەیانەی کە پەیوەندییان بە کوشتنی جۆن کێنەدی و دوو کەسایەتی دیکەی دیاری ئەمریکا هەیە ئاشکرابکرێن. ترەمپ وتیشی، ماوەی ٦٠ ساڵە خەڵک چاوەڕوانی زانینی راستییەکانی ئەو رووداوانەیە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی دەرکردووە تەواوی زانیارییە شاراوەکانی کەیسی کوشتنی جۆن ئێف کێنەدی، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و سیناتۆر رۆبەرت کێنێدی و مارتن لوسەر کینگ، چالاکوانی ناوداری مافەکانی مرۆڤ ئاشکرابکرێت.
هاوکات ترەمپ لەکاتی واژۆکردنی فەرمانەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە رووداوێکی
گەورەیە و خەڵکی چەندین ساڵە چاوەڕێی
ئاشکراکردنی راستییەکان دەکەن.
بەپێی فەرمانەکەی ترەمپ، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانی دەبێت لە ماوەی ١٥ رۆژدا
پلانێک بۆ ئاشکراکردنی تۆمارەکانی پەیوەست بە کوشتنی جۆن کێنەدی و پلانێک لە ماوەی
٤٥ رۆژدا بۆ بڵاوکردنەوەی دۆسیەی کوشتنی رۆبەرت کێنەدی و مارتن لوسەر کینگ بخاتە
روو.