PM:01:37:22/01/2025
41232 جار خوێندراوەتەوە
هاوڵاتییەک لە قەزای سەیدسادق بەهۆی جەڵتەوە گیان لەدەستدەدات و هەر کاتژمێرێک پاش گیان لەدەستدانی کورێکیشی جەڵتە لێی دەدات و گیان لەدەستدەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیەک لە قەزای سەیدسادق بەهۆی جەڵتە دەگەیەنرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، پاش مانەوەی بۆ کەمتر لەکاتژمێرێک گیان لەدەستدەدات.
هاوکات، هەر
کاتژمێرێک پاش گیان لەدەستدانی باوکی کوڕێکیشی جەڵتە لێیدەدات و گیان لەدەست دەدات.