سەردێڕ:

بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

AM:10:52:22/01/2025

39576 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوەشەپۆلێکی باران روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بکات و بە بڕی جیاواز باران ببارێت، کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوی و سنوریەکان بەفر و باران دەبارێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بێت و پاشان لە کاتەکانی شەودا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە سبەینێوە باران ببارێت.

کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، شەپۆلی باران بارین سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی و لەئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەبەرزەکان و شاخاوییە سنورییەکان لەگەڵ دابارینی کەمێک بەفرو نمە باران لەسەر ناوچە سنوریەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :١٤پلەى سیلیزى

سلێمانی :١٠ سیلیزى

دهۆک :١٣پلەى سیلیزى

کەرکوک :١٦پلەى سیلیزى

زاخۆ :١٤پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١١ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: ١ پلەى سیلیزى

سۆران: ١٠ پلەى سیلیزى

گەرمیان :١٧پلەى سیلیزى













گەلەری