شاسوار عەبدولواحید و سودانی پرسی مووچە کۆی کردنەوە
PM:09:51:23/01/2025
832 جار خوێندراوەتەوە
محمد رەوف قوربانی
+
-
شاسوار عەبدولواحید کە ئەویش بە یەکێک لە
بەهێزترین سەرکردەکانی ڕەوتی ئۆپۆزسیۆنی کوردی هەژمار دەکرێت و بەجۆرێک لە جۆرەکان
ئەویش خاوەندارێتی ئۆپۆزسیۆن و شەقام و دەنگی ناڕازی دەکات لە کوردستان....
شاسوار عبدالواحید لە هەمووان زیاتر لەئێستادا
لەخەمی هاوڵاتیانی کوردستانەو ، هەموو
توانای خۆی خستۆتەگەڕ هەموو پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسی و دیبلۆماسیەکانی بەکار
دێنێت لەپێناو مەسڵەحەتی گشتی خەڵکی کوردستان....
کاک شاسوار عبدالواحید
قاچێکی لە هەرێمە و ئەوی دیکەی لە بەغدایە...... ڕۆژێک لە هەولێر پرسی
مووچە دەهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆی دانوستانی نێوان لایەنە کوردیەکان و پرسی پێکهێنانی
کابینەی نوێی حوکمەتی کوردستانی بەستۆتەوە بە چارەسەری یەکجارەکی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان....
ئەمڕۆش کاک شاسوار لە بەغدا و لە ئوفیسی
تایبەتی جوڵانەوەکەی لە بەغدا پێشوازی لە
محمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
کاک شاسوار کۆبونەوەکەی لەگەڵ سودانی وەک
هەلێک لە بەرژەوەندی مووچە خۆرانی کوردستان قۆستەوە و یەکەم پرسیاری بابەتی مووچە
و پرسی چارەسەری ڕیشی مووچەی ئاڕاستەی سودانی کرد....
لە سۆنگەی خەمخۆری بۆ هاوڵاتیانی کورد
و مووچە خۆرانی کوردستان ... کاک شاسوار هەمیشە هەنگاوی ئەرێنی ناوە و ناوەندی بڕیاری عێراق و حوکمەتە شیعەکەی بەغدا
زۆر باش لە دڵسۆزی کاک شاسوار گەیشتون چەندە پەرۆشی ئاشتیخوازانەی چارەسەری کۆتای
کێشەکان و ئاڵۆزیەکانی هەولێر و بەغدایە و هەمیشە لە هەوڵدایە.....
بۆیە وەک سەرکردەی ئومێدی ئایندە بەچاوێکی
گرنگەوە لێی دەڕوانن....
ئەوەی بەلای منەوە جێگای ستایشی کاک
شاسوارە و زیاتریش هەڵدەگرێ ئەوەیە : کاک شاسوار مووچە خۆری نیە وەکیل وەزیری پارتی
نیە ، مدیرعامی گۆڕانی نیە ، ئامر لیوای یەکێتی نیە خانەنشینی بزوتنەوە و کۆمەڵی
دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی نیە کەچی زۆر
زۆر فراوان و کوردانە بیردەکاتەوە و شەڕی
ئەوانیش دەکات و بەچاوێکی کوردانە لەهەمووان دەڕوانێت....
سودانی بەڵێنی بە شاسوار عبدالواحید
داوە کە ساڵی ٢٠٢٥ هەنگاوی زۆر باش و ئەرێنی دەنرێت بۆ چارەسەری کۆتای
پرسی موچە
کاک شاسوار لە سودانی پرسیوە ناکرێ ئێوە
میلەتی کورد بکەنە قوربانی نێوان ململانێ و ناکۆکیە سیاسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا. دەبێت پرسی بودجە و مووچە لە
بابەتە سیاسەکانی دیکە جیا بکرێتەوە و چیتر مووچەخۆری کورد باجی سیاسەتی هەڵە و چەوتی
حوکمڕانانی کورد نەدەن و بەهۆی نەزانی جوت حیزبی دەسەڵاتەوە مووچەی ئەمان نەکرێتە
بارمتە وکارتی فشار سودانی بەڵێنی بە
شاسوار عبدالواحید داوە هەموو هەوڵێک ئەدات پرسی مووچە و بەشە بودجەی کوردستان جیا
دەکەنەوە لە کۆی کێشە سیاسیەکانی دیکەی عێراق لە نێوان کورد و عەرەب
ئەمە ئەگەر شانازیش نەبێ خۆ لە مێژوودا
دەبێته دەستکەوتێکی سیاسی زۆر گرنگ بۆ کاک شاسوار
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە بەشێکی زۆری سەرکردە و بنکردەکانی کورد خۆیان
مووچەکەیان لە بەغدایە و مانگانە لەگەڵ مووچەخۆری عەرەب پێکەوە و بێ دواکەوتن مووچە
وەردەگرن....
بەڵام کاک شاسوارێک کە یەک موچە خۆری نەبێت و شەڕی مووچەی مووچەخۆرانی تێکڕای
حیزبەکان بکات و لەهەوڵدا بێ چارەسەری ڕیشەی کێشەکەیان بکات بە
جاش و تابوری پێنج و خاین لەقەڵەمی بدەن . نەک ئەو هەموو ئەوانەشی وەک ئەو بیردەکەنەوە ڕۆژانە لەلایەن ناسیۆنالیسته ساختەکانەوە دەیان ناو و ناتۆرەیان
ئەدرێتە پاڵ...
ئەمە ئەو پەندەمان بیر دەخاتەوە کە پێشینان دەڵێن بۆ خۆم حەڵاڵە و دەیخۆم بەڵام بۆ تۆ نیە و حەرامە حەرام