سەردێڕ:

سبەینێ ئەم رێگایانە لە سلێمانی دادەخرێت

PM:06:12:24/01/2025

49144 جار خوێندراوەتەوە

لە سلێمانی سبەی هاتووچۆ لە شەقامەکانی دەوروبەری یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لەگەڵ "یو تێرن" ـی گەڕانەوە بۆ گەڕەکی چوارچرا دادەخرێت بەمەبەستی تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەیەک.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، راگەیەندراوێک لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانییەوە بڵاوکرایەوە، کە سبەی شەممە رێکەوتی ٢٥ـی کانونـی دووەم هاتووچۆ لە شەقامەکانی دەوروبەری یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لەگەڵ "یو تێرن" گەڕانەوە بۆ گەڕەکی چوارچرا دادەخرێت بە رووی شۆفێراندا بەمەبەستی تەواوکردنی کارەکانی پڕۆژەیەک.

هاوکات وتیشی، "داواکارین لە هاوڵاتییانی خۆشەویست کە رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن".













گەلەری