PM:08:21:24/01/2025
57436 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای خانەنشینبوونی ٣٧ هەزار فەرمانبەری هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق گۆڕانکاریی لە لیستی مووچەی هەرێمدا کردووە و پارەی مانگانە بۆ مووچەی هەرێم کەمبووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و لیستی مووچەی هەرێم جێگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر لەم هەفتەیەدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی
یەک دەدرێت و لیستی مووچەی مانگی یەکیش دەکرێتە بنەما بۆ مووچەی تەواوی ٢٠٢٥.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش ئێن ئاڕ تی ئاشکرای کردبوو، شاندەکەی عێراق
لەگەڵ حکومەتی کاربەڕێکەر لەسەر میکانیزمی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ رێککەوتوون و
دەبێت لەم مانگەوە ٨٠ ملیار دینار رادەستى بەغدا بکرێت.