سەردێڕ:

نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاست

AM:09:01:24/01/2025

25272 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار ٧٧٦ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٢٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دوای داتاکانی ئەمریکا، بەهای زێڕ بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی مانگێکدا بەهۆی لاوازی بەرهەمهێنانەوە، بە شێوەیەک نرخی ئۆنسەیەکى زێڕ گەیشتە دوو هەزار و ٧٧٦ دۆلار و ١٣ سەنت بەراورد بە دوێنێ ٢٥ دۆلار نرخی بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم جۆرەیە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٤ هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٧١ هەزار دینارە تا رادەیەک بەراورد بە دوێنێ نرخەکان بەرزبوونەتەوە.

نرخی زێر لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٧١ هەزار دینارە

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦١٤ هەزار دینارە

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٨٨ هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠٤ هەزار دینارە













گەلەری