سەردێڕ:

پوتین: لەگەڵ ترەمپ ئامادەم بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە ئۆکرانیا

PM:09:14:24/01/2025

2624 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا پەیوەندییەکی تازە دروست بکەن و لەبارەی ئۆکرانیاشەوە گفتوگۆ بکەن. دەشڵێت، گومانیان هەیە کە ئەمریکا سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنێت.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئامادەین بە دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. هاوکات ئۆکرانیا وتیشی، ئەم دانوستانە نابێت بەبێ ئێمە و ئەوروپا بکرێت.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە بەڵێنی دابوو کۆتایی بە جەنگی نێوان ئۆکرانی و روسیا بهێنێت دوای دەستەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا و چەندین جار جەختی لەوەش کردبووەوە ئەگەر زووتر سەرۆکی ئەمریکا بووایە رێگری دەکرد لە هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

هاوکات ئۆکرانیا وتیشی، "نابێت ئەم دانوستانە بەبێ ئێمە و ئەوروپا بکرێت" چونکە ئەوە بڕیاردانە لەسەر چارەنووسی ئەورپا بۆ دانوستان بەبێ ئەوروپا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چوار رۆژی رابردوودا ترەمپ بڕیاری سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر روسیادا سەپاندبوو ئەگەر بێت و کۆتایی بە جەنگ نەهێنێت لەگەڵ ئۆکرانیا.













گەلەری