سەردێڕ:

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییەوە

PM:07:28:24/01/2025

2460 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ، پێدانی کارەبا راگیراوە لە ناوچەکانی دەربەندیخان و پێنجوێن و شارەزوور و سەیدسادق و هەڵەبجە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوانی سنورەکانی (دەربەندیخان، هەڵەبجەی شەهید، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن، شارەزوور) دەکەنەوە بەهۆی چاکسازیی لە هێڵەکانی ١٣٣ کەی ڤی گواستنەوەی کارەبای (وێسگەی باشو-دەربەندیخان) ، (وێستگەی ئەزمڕ–دەربەندیخان) ،هێڵی ١٣٢ کەی ڤی (تانجەرۆ-سەیدسادق–پێنجوێن) راگیرابوون هۆکاری چاکسازیی لەئێستادا بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە وێستگەی گۆڕینی کارەبای تانجەرۆ، کارەبایان نیە .

هاوکات، لە ئێستادا تیمەکانی چاکسازیی وێستگەکان و هێڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای سليمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن .













گەلەری