PM:06:53:24/01/2025
7028 جار خوێندراوەتەوە
لە هەولێر بنکەیەکی تایبەت بەو کەسانە کراوەتەوە کە بەهەر هۆکارێک بێت لە منداڵیدا نەیانتوانیوە بخوێنن و نەخوێندەوارن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، کارزان کانەبی، بەڕێوەبەری بنکەی نەخوێندەواریی جیهان ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستاشدا لەو بنکەیە ٨٠ خوێندکار کە تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ٦٥ ساڵدایە، سەرقاڵی خوێندنن.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لە بنکەکەدا بەپێی رێنمایەکانی وەزارەتی پەروەردە وانەکان
دەخوێندرێن و بەپێی سیستمی بنکەکە خوێندکارەکان بە هەر ساڵێکی خوێندن سێ قۆناغ دەبڕن.