سەردێڕ:

دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچە بووەتە هۆی لاوازکردنی بازار

PM:05:48:24/01/2025

1572 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دواکەوتن و نەبوونی مووچە زۆرینەی کڕیاران بە قەرز کەلوپەل دەکڕن و تا هاتنی مووچە ناتوانن قەرزەکەیان بدەنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٤ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەهۆی دابەشنەکردنى مووچەوە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان تەواو سست بووە، بەجۆرێک جوڵەی بەشی زۆری بازار تەنیا پێداویستیە سەرەکیەکانە.

هاوکات، ئەو پێویستییە سەرەکییانەش بە بڕی کەمە و نرخیشی هەرزانە، جگە لەوەی زۆرینەی کڕیارەکان بە قەرز کەلوپەل دەکڕن و بە خاوەن دوکان دەڵێن، "تا هاتنی مووچە چاوەڕێ بکە".

 













گەلەری