AM:11:48:19/01/2025
2184 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ جارێکى دیکە نرخى دۆلار دابەزى و ئێستا ١٠٠ دۆلار بە نزیکەى ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ماوەى چەند رۆژێکە بەهۆى زیادکردنى خسنتەڕووى دۆلار و هێوربوونەوەى ناوچەکەوە نرخى دۆلار روو لە نزمییە و ئەمڕۆش بەراود بە دوێنێ بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک نزیکەى ٥٠٠ دینار دابەزیووە.
هاوکات، سەرەتاى مانگى رابردوو لەگەڵ ئاڵۆزبوونى
زیاترى ناوچەکەدا نرخى دۆلار بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار گەیشتە نزیکەى ١٥٣ هەزار دینار،
بەڵام دواتر نرخەکەى دابەزیەوە.