سەردێڕ:

ئەمڕۆ نرخی نەوت بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:35:11/03/2025

756 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ زیاتر دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٢٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٦١ سەنت نزمبووەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٥ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ٥٨ سەنت نزمبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ ماوەیەک لەمەوپێش سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست.













گەلەری