سەردێڕ:

ترەمپ: هیوادارم رووسیا بە پێشنیاری ئاگربەست رازی بێت

PM:11:35:11/03/2025

3876 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەیەوێت لە زووترین کاتدا کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنێت و هیوادارە کە رووسیا بە پێشنیاری ئاگربەست رازی بێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ یان سبەی ئیدارەکەی لەگەڵ روسیا کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی پێشنیازی ئەمەریکا بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ، هەروەها، دووبارە بانگهێشتی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەکاتەوە بۆ کۆشکی سپی، لەهەمان کاتیشدا ئاماژەی بەوەشدا کە قسە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە تێیدا هاتووە، ئەمریکا و ئۆکرانیا پێشتر لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندبوو کە کیێڤ رازی بووە بە پێشنیارێکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ و هەنگاوەکانی گەڕاندنەوەی ئاشتییەکی هەمیشەیی دوای لەشکرکێشی رووسیا.

هاوکات، کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پێشوازی لە پێشنیاری ئاگربەستی ٣٠ رۆژە کرد کە ئۆکرانیا پێی رازی بووە و رایگەیاندووە کە ئێستا لەسەر رووسیایە کۆتایی بە شەڕ بهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک هەردوو شاندی ئەمریکی و ئۆکرانیا وتوویانە، ئێستا تۆپەکە لە یاریگای رووسیادایە.

هەروەها، ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەسەر کۆبوونەوەکانی جەددە رایگەیاند، پێشوازی لە پێشکەوتنەکان دەکەین و ئێستا روونە کە تۆپەکە لە ساحەی رووسیادایە.


 













گەلەری