نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە رۆژی رابردوو زیاتر نزمبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٨٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ١٠ دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی
گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن،
ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٩٨ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١١ هەزار دینارە