کۆمپانیای پیشەسازی فڕۆکەوانی کۆریا رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ عێراق واژۆ کردووە بۆ هەناردەکردنی هێلیکۆپتەری جۆری سوریۆن بۆ وڵاتی عێراق.
ئەمڕۆ سیشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی وڵاتی كۆریا رایگه‌یاند، گرێبەستێکیان به به‌های ١٣٦ ملیار وۆن (٩٣.٧ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) بۆ هه‌نارده‌كردنی هێلیكۆپته‌ری سوریۆنی كۆری بۆ عێراق واژۆكردووه.
هاوکات، میدیاکانی کۆریای باشور بڵاویانکردۆتەوە، له‌گرێبه‌سته‌كه‌دا
هاتووه، كۆمپانیاكه تا مانگی ٣ـی ئازاری ٢٠٢٩ هێلیكۆپته‌ر بۆ حكومه‌تی عێراق دابین
ده‌كات.
هەروەها، هێلیكۆپته‌ره فره مه‌به‌سته‌كه‌ی كۆریای باشور كه به سوریۆن
ناسراوه، هێلیكۆپته‌رێكی خزمه‌تگوزارییه قه‌باره مامناوه‌نده، كه له ساڵی ٢٠١٢
وە له سوپای كۆریای باشور جێگیركراوه.
ئەمە لەکاتێکتدایە، له ئێستادا زیاتر له ٢٠٠ هێلیكۆپته‌ری سوریۆن له
سوپای كۆریای باشور كارده‌كه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش
ئه‌ركی هێرشی ئاسمانی و گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی كه‌لوپه‌ل.