سەردێڕ:

لیوا ثامر حوسنی: هەمووان لە ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی سنوورەکان

PM:11:05:10/12/2024

1564 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، دووپاتی کردەوە کە هەموو هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیدان لەسەر سنووری عێراق و سوریا، وتیشی هەر کەسێک لە سنورەکانمان نزیک ببێتەوە لەتی دەکەین.


ئەمڕۆ سێشەممە، لیوا ثامر حوسێنی فەرماندەی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "بەغداد ئەمڕۆ" رایگەیاند، عێراقییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، سوپا، هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری، و باقی یەکەکان لە ئامادەباشیدان و هەرکەسێک هەوڵی نزیکبوونەوە بدات لەسنووری عێراق لەتی دەکەین"، وتیشی"تواناکانمان جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ ساڵی ٢٠١٤ هەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان چاودێری جوڵەی هێزەکانمان و ئامادەکارییەکانیان دەکات، هەروەها وەزیری ناوخۆ ماوەی چوار رۆژە لە نزیک سنووری عێراق و سوریا ئامادەیە، و هیچ تیرۆریستێکیش نییە ڕێگەی پێدەدرێت تەنانەت لە سنوورەکانیشمانمان نزیک ببینەوە”.

باسی لەوەشکرد، "دۆخی پارێزگا ئازادکراوەکان سەقامگیرە، گەلەکەشی دەست بە دەست لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانیاندایە، دۆخەکەش سەقامگیرە و پێویست بە نیگەرانی ناکات".













گەلەری