پارتى و یەکێتى خاوەنى مێژوویەکى ٣٠ ساڵە لە بڕینى مووچەى مووچەخۆران و هەر لەگەڵ یەکەم کابینەى حکومەتە هاوبەشەکەیان هاوشێوەى ئێستا مووچەیان بۆ نەدرا، لە راپۆرتەکەدا بەشێک لە کلتورى مووچەبڕینى دەسەڵاتى هەرێمتان پێدەڵێین.
ئەمە قسەى سەرۆکی یەکەم کابینەى حکومەتى هەرێمى کوردستانە لەسەر مووچە لە ساڵی ١٩٩٢دا، کە هەر لەوکاتەوەى پارتى و یەکێتى حکومیان گرتە دەست لێبڕینی موچە دەستى پێکردوە.
خانەنشینێک بە ئێن ئاڕ تی وت، ٤٣
ساڵ مووچە خۆر بووە وەک شایەتیک تەواوى لێبڕینەکانى مووچەى لە ساڵى ٩٠ەکانەوە تاکو
ئێستاى بینیوە باس لەوە دەکات نزیکەى ٤٠ ملیۆن پارەى لاى حکومەتە ئەگەر ئەو کاتە
بەهۆى هەستى نیشتمانیەوە بێدەنگ بوبن ئێستا ئەو هەستەشیان لاى خەڵک نەهێشتوە و
پێیان وایە پارتی و یەکێتی هۆکاری دروستبوونی دۆخەکەن.
چیرۆکی دابەشکردی موچە لە ٩ ساڵی رابردوودا بەم جۆرە بووە،
١٥مووچەی بەتەواوی نەداوە
٣٤مووچەی بە پاشەكەوتەوە دابەشكراوە
١٠مووچەشی بەلێبڕینەوە دابەشكردووە
تەنها ٤٩ موچە بەتەواوی دابەشكراوە
ئەگەر لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە حساب بکرێت
پارتی و یەکێتی لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا ٦٠ موچەیان نەداوە یان
بەلێبڕینو چارەکە مووچە و پاشەکەوت دابەشیان کردووە، هەر مووچەخۆرێکیش
بە نزیکەی ٣٠ بۆ ٤٠ ملیۆن دیناری لەلای حکومەتە.
چیرۆکەکە بەردەوامە و حکومەتەکەی
٢٠٢٤ ی پارتی و یەکێتی هەمان حکومەتی ٩٠دەکانە، کورد وتەنی هەمان تاس و حەمامە
و لەم ساڵیشدا تا ئێستا چیرۆکی کۆتا سێ موچەی ساڵ بە نادیاری ماوەتەوە.