PM:02:54:01/10/2024
1308 جار خوێندراوەتەوە
دژی رووخاندنی دوکانەکانیان؛ ژمارەیەک کاسبکار لەسەر رێگای سپیلک- خەلیفان گردبوونەوە و رایانگەیاند، ماوەی دوو ساڵە دوکانەکانیان بەهۆی دروستکردنی رێگایەکەوە لەلایەن حکومەتەوە روخێنراوە بەڵام هیچ قەرەبوویەک نەکراونەتەوە و بێ کار ماونەتەوە.
ئەو کاسبکارانە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەیان بەوە کرد، لەکاتێکدا دوکانەکان بژێوی ژیانی نزیکەی ٢٠٠ خێزانی لەسەرە، ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بە دووسایدکردنی رێگای سپیلک-خەلیفان روخێنراون و تا ئێستاش حکومەتی کاربەڕێکەر قەرەبووی نەکردوونەتەوە.
باسیان لەوەش کرد، چەند جارێک لایەنی پەیوەندیداریان
ئاگادارکردووەتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەیان بەڵام تا ئێستا بە کرداری هیچیان بۆ
نەکردوون و تەنها بەڵێنیان پێدراوە.
ئەوەشیان خستە روو، بەهۆی روخاندنی دوکانەکانیان و پشتگوێخستنیان
لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەرەوە بۆ قەرەبووکردنەوەیان، کاسبکارەکان بێکار
ماونەتەوە.