PM:05:22:11/03/2025
2140 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەنجێک لە داونتاون کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە هەردوو ئێسکی قاچی شکاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٥، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە باڵاخانەی داونتاون گەنجێک کەوتووەتە خوارەوە و هەردوو قاچی شکاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە باڵەخانەکەوە کەوتووەتە جێگایەکی داخراو و لەو شوێنەدا
گیری خواردووە، دواتر تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە جێگاکە و توانیوانە
رزگاری بکەن.
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر باسی لەوەش کرد، هاوڵاتییەکە ناوی رەوەند
زرارە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی ٢٦ ساڵە.
هێرش قادر - هەولێر