سەردێڕ:

لە رێگەی ئامێرێکی نوێوە؛ نەخۆشییەکانی سی و خوێنبەرەکان دەستنیشان دەکرێن

PM:07:09:29/09/2024

1128 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی رووسی لە شاری پترسبۆرگ پەرەپێدانی ئامێرێکی نوێیان راگەیاند کە یارمەتی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی سی و خوێنبەرەکان دەکات.


کسێنیا سانارۆڤا نوسەری سەرەکی توێژینەوەیەکە رایگەیاند "زاناکانی زانکۆکەمان بە هاوکاری لەگەڵ زانایانی سەنتەری پزیشکی رووسی، توانیویانە ئامێرێک پەرە پێبدەن بۆ شیکردنەوە و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی سی و خوێنبەرەکان، ئەمەش یارمەتی پزیشکان و پسپۆڕان دەدات بۆ شیکردنەوەی زانیارییە پزیشکییەکان و کەمکردنەوەی کاتەکانی دەستنیشانکردن"

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئێستادا پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی ئەنجامی پشکنینەکان بۆ نەخۆشییەکانی سییەکان و نەخۆشیەکانی خوێنبەرەکان بە دەستی ئەنجام دەدرێت و ئەوەش پێویستی بە کاتێکی زۆر و پسپۆڕی شارەزا هەیە، بۆیە پێویست بوو پەرەپێدانی ئامێرێک کە ئاسانکاری بکات بۆ پڕۆسەی پێداچوونەوە ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، ئەو ئامێرە یارمەتیدەرێکی زۆر باش بووە بۆ کەمکردنەوەی کاتی شیکردنەوەی داتاکان و دەتوانێت داتاکان بە وردی و بە رێژەی ٩٧٪ شی بکاتەوە، پلانیش هەیە ئەپڵیکەیشنێک لەسەر بنەمای ئەو ئامێرە پەرە پێبدرێت، بۆ بەکارهێنان لەلایەن پزیشکان و پسپۆڕان لە نەخۆشخانەکان و تاقیگە پزیشکییەکاندا.













گەلەری