وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٩٦٥ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و سەدان تانک و زرێپۆشی سوپای ئۆکرانیاشیان تێکشکاندووە.
وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیانداوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سوپای وڵاتەکەی لە ڤۆڵچانسک و لیپتسۆڤسکی لە خارکێڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا هێرشەکانی توندتر کردووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، ، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٩٦٥
سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و ١٧٢ تانک و زرێپۆشی سوپای ئۆکرانیاشیان تێکشکاندووە.
دوێنێ، بەرپرسانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، هێزەکانی روسیا دووجار هێرشیان کردووەتە سەر
نەخۆشخانەیەک لە باکووری رۆژئاوای ئۆکرانیا بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠
کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، جەنگی نێوان روسیا و
ئۆکرانیا لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە، جەنگەکەش
گەورەترین جەنگی ئەوروپایە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، بەهۆیەوە سەدان سەرباز
و کەسی مەدەنی لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە.