بەرپرسانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، هێزەکانی روسیا دووجار هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەیەک لە باکووری رۆژئاوای ئۆکرانیا بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسانی ئۆکرانیا ئاماژەیان بەوەش کردووە، لە کاتی هێرشەکاندا ٨٦ نەخۆش و ٣٨ کارمەند لە نەخۆشخانەکەدا بوون.
لای خۆشییەوە، ئیهۆر کلیمینکۆ وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا رایگەیاند، لە یەکەم
هێرشدا چوار کەس گیانی لەدەستدا و سەقفی ژمارەیەک لە نهۆمەکانی نەخۆشخانەکە زیانیان بەرکەوت، لەو کاتەشدا کە خەڵکەکە دەهێندرانە دەرەوە لە نەخۆشخانەکە، جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر
شوێنەکە.
وتیشی، لە هێرشی دووەمدا پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش
بریندار بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ دەستی
پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە، جەنگەکەش گەورەترین جەنگی ئەوروپایە لە دوای جەنگی جیهانی
دووەمەوە، بەهۆیەوە سەدان سەرباز و کەسی مەدەنی لە هەردوولا گیانیان لەدەستداوە.