سەردێڕ:

لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوام؛ زانکۆی سلێمانی خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە

PM:05:13:28/09/2024

24948 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی رایگەیاندووە، بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانی پەیوەست بە ئامادەکردن و پاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان، وادەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دوادەخرێت.


ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەنەوە، وادەی دەستپێکردنەوەی دەوام دوادەخرێت.

باسی لەوەش کردووە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ وابڕیاربوو وەرزی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ٢٨ـی ئەیلول بە فەرمی دەست پێبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن ‌و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، وا بڕیاربوو کە ئەمڕۆ ٢٨ـی ئەیلول یەکەم رۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بێت لە زانکۆی سلێمانی، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی کارەکانی بەشە ناوخۆییەکان وادەکە دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.













گەلەری