سەردێڕ:

دوای حەوت ساڵ لە ریفراندۆم؛ پارتی و یەکێتی بەردەوامن لە بانگەشە و بەڵێنی ناڕاست

PM:11:17:25/09/2024

2172 جار خوێندراوەتەوە

پێش ریفراندۆمەکەیان مەسعود بارزانی و پارتی و یەکێتی هەڵای سەربەخۆیی و جیاکردنەوەی سنوریان دەکرد و دەیانوت لەگەڵ عێراق دەبینە دراوسێیەکی باش، بەڵام دوای ریفراندۆم کەرکوک و نیوەی خاکی هەرێمیان لەدەستدا و بە ئاشکراش رادەستکردنی خاکی هەرێمیان راگەیاند و لەوکاتەوە دۆخی هەرێم سەراولێژ بووە و رۆژ بە رۆژ لە پاشەکشە دایە.


هەر ئەو کات و لەبەرامبەر بانگەشەی لایەنەکان بۆ ریفراندۆم تاکە کەسێک دژی شەپۆلەکەی ئەوان وەستایەوە شاسوار عەبدولواحید بوو، کە هەر ئەوکات لە رێگەی کەمپینێکەوە بەناوی نەخێر لە ئێستادا هاوڵاتییانی لە مەترسییەکان ئاگادارکردەوە بەڵام گوێی لێ نەگیرا.

شاسوار عەبدولواحید باسی لەوە کرد، ئەگەر لەو دۆخەدا ریفراندۆم بکرێت نەک هەر دەوڵەت دروست ناکرێت بەڵکو سنورەکان دادەخرێت و ئەگەری شەڕ هەیە و دروستکردنی دەوڵەت دەبێت بە پلان و خزمەتی هاوڵاتیان بێت و ریفراندۆم تەنها بۆ مەرامێکی سیاسییە و نەک سوود زیانی هاوڵاتیانی تێدایە.

دوای شکستەکەیان لە ریفراندۆمیش و لەدەستدانی زیاتر لە نیوەی خاکی هەرێم و ئاوارەبوون و دەربەدەربوونی چەندان خێزانی کەرکوک مەسعود بارزانی وتی، "داواکارم لایەنە عێراقییەکان ئەوانەی باوەڕیان بە گفتوگۆ و حیوار هەیە دەرگای حیوار دانەخەن".

دوای حەوت ساڵیش پارتی و یەکێتی لەسەر هەمان قەوانی پێشووتر ئەڕۆن و بەردەوامن لەسەر هەمان سیاسەتی ناڕاست کە خەڵک دەکەنە قوربانی و بەردەوامن لە بەڵێن وبانگەشەی ناڕاست، بەڵام هەڵبژاردنی ئەمجارە لەپێشیانە و بوەتە مۆتەکە بۆیان، خەڵک بڕۆن بۆ دەنگدان کۆتایی بە حکومڕانیە ۳۳ ساڵەکەی پارتی ویەکێتی دێت.

هاوڵاتیانیش باس لەوە دەکەن، ٣٣ ساڵە مۆڵەت دەدەنە ئەم دوو حزبە تاوەکو بتوانن ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکەن، بەڵام رۆژ لە دوای رۆژ ژیانیان خراپتر دەبێت و لەم هەڵبژاردنەدا لیستێکی نوێ تاقی دەکەنەوە کە بتوانێت دۆخی ژیانیان باشتر بکات.













گەلەری