سەردێڕ:

روسیا: هیچ دەستپێشخەرییەکی ئاشتی بەبێ ئێمە ناگات بە ئامانج

PM:03:48:20/09/2024

1344 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا، دەنگۆکانی سەرکەوتنی ئۆکرانیای رەتیکردەوە، دەشڵێت، هیچ دەستپێشخەرییەک بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتی بەبێ روسیا ناگات بە ئامانج.


ئەمڕۆ هەینی، ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا پلانی سەرکەوتنی ئۆکرانیای ڕەتکردەوە، لە کاتێکدا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لە سەرکەوتنی پلانەکە دەکرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە پروپاگەندەی نوێێ ئۆکرانیایە تاوەکو ڕۆژئاوا لە ریزی کیێڤ بمێنێتەوە، هاوکات هیچ رێگەچارەیەکی دیپلۆماسی یان سیاسی بەبێ روسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە نییە.

ئەوەشی خستە روو، پێویستە ڕۆژئاوا واز لە پارەدان بە ئۆکرانیا و دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا بهێنێت، و هیچ دەستپێشخەرییەک بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری ئاشتی بەبێ روسیا ناگاتە ئەنجام.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ڕایگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو، پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتارێک پێشکەشی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بکات و تێیدا وردەکاری پلانێک بۆ سەرکەوتنی ئۆکرانیا و کۆتایی بە جەنگ روونبکاتەوە.

دەشڵێت، ئامانج لە دەستپێشخەرییەکەیان، رەخساندنی هەلومەرجێکی گونجاوە بۆ ئۆکرانیا کە زیاتر لە دوو ساڵ و نیوە لە ململانێدایە لەگەڵ روسیادا.













گەلەری