سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: پێویستە هەرێم پابەند بێت بە مەرجەکانی عێراقەوە

PM:09:59:15/09/2024

1212 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئابووری عێراق هیچ مەترسی لەسەر نییە و پرسی مووچەش بەتەواوی یەکلایی کراوەتەوە، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم بە مەرجەکانی وەزارەتی دارایی و ماددەکانی بودجەی سێ ساڵەوە پابەند بێت. دەشڵێت، " یەکێک لە گرنگترین مەرجەکانی عێراق بۆ هەرێم رادەستکردن و هەناردەکردنی نەوتە لەرێگای کۆمپانیایی سۆمۆوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە، عەبدولزەهرا هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی هەرێم دەبێت پابەند بێت بە چەند ماددەیەک کە لە بودجەدا هەن و تا ئێستا پابەند نەبووە پێوەی یاخود ئاسانکاری بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نەکردووە کە ئەوەش پێچەوانەی رێککەوتنەکانیان بووە لەبارەی بودجەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، چارەسەری سەرجەم گرفتەکان لە ئێستادا تەنها رادەستکردنی نەوت و بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانە لەلایەن بانکە فیدراڵییەکانەوە، بۆ ئەومەبەستەش داواکراوە کە هەرێم دەست بە بەبانکیکردن و پابەندبوونەکانی بکات.

باسی لەوەش کرد، خەرجی هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوە و هەر تەوەریکی دیکەی کە لەبودجەدا دیاریکراوە پەیوەستە بەو مەرجانەوە کە حکومەتی عێراق لە بودجەدا دیاریکردوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٣١ـی ئاب چاوگێک لە سەرۆکایەتی حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی کاربەڕیکەر ئاسانکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ناکات و بەردەوام کێشەی جیاواز بۆ چارەسەری گرفتەکان دروستدەکەن بەتایبەتیش پرسی مووچە، کە بەهیج جۆرێک هەوڵ نەدراوە ناوەکان رادەستی بانکی بازرگانی عێراق بکرێت بە گوێرەی پێویست













گەلەری