شاسوار عەبدولواحید چی کردووە و چۆن پایەکانی نەوەی نوێی داناوە؟
PM:01:23:15/09/2024
7172 جار خوێندراوەتەوە
فائق گوڵپی
+
-
هەموو جوڵانەوەیەکی
سیاسیی پێویستیی بە چەند پایەیەک هەیە بۆ ئەوەی لەسەری بوەستێت و درێژە بە هەبوونی
خۆی بدات، نەوەی نوێ یەکێکە لەو ڕێکخراوە سیاسییانەی کە دامەزرێنەرەکەی ( شاسوار عەبدولواحید)ە
و باش پەی بە گرنگیی پایەکانی دامەزراندن و چالاکبوونی بردووە.
١.پایەی ئابووریی:
پێش دامەزراندنی
جوڵانەوەکە، شاسوار عەبدولواحید بەشی دامەزراندن
و چالاکیی جولانەوەکە سەرمایەی پێکەوەنا،
بۆیە نەوەی نوێ لە ڕوی ئابوورییەوە وەک جوڵانەوەیەکی سیاسیی سەربەخۆ دەستبەکاربوو،
حیزبە دەسەڵاتدارەکان نەیانتوانی لە ڕێگای مووچە و بوودجە بڕینەوە دەست وەردەنە
ناو کارەکانی و چۆنیان بوێ ئاراستەی بکەن و سنوور بۆ گەشەکردنی دابنێن.
٢.ڕاگەیاندن:
پێشئەوەی نەوەی نوێ دابمەزرێنێت، شاسوار عەبدولواحید کۆمپانیای نالیای
دامەزراند، چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندنی بیندراو و بیستراوی وەک nrt کردەوە، سەرەتا ناڕاستەوخۆ و دواتر ڕاستەوخۆ
پەیامی جوڵانەوە نوێکەی بە خەڵکی کوردستان گەیاند.
٣.پەیوەندیی:
سەرۆکی جوڵانەوەکە گرنگییەکی زۆر بە پەیوەندیی کەسایەتیی و نوخبەی سیاسیی
و ڕۆشنبیریی کوردستان دەدا، بە بانگهێشتکردنی ئەو توێژانە بە تاک و کۆ، پەیوەندیی
خۆی لەگەڵ هەموو چین و توێژەکان و خەڵکدا بەهێزکرد. پەیوەندییە عێراقیی و ناوچەیی
و جیهانییەکانیشی بە پایەیەکی تری سیاسەت بینی و بەو پەیوەندییانە خۆی لە پیلانگێڕیی
دەسەڵات بۆ پەراویزخستن و سەرکوتکردنی پاراست.
٤.یەکبڕیاریی:
سەرۆکی جوڵانەوەکە باش پەی بە هەڵەی حزبەکانی تری دەرەوەی دەسەڵات
برد، هەر لە سەرەتای دروستبوونی جوڵانەوەی نەوەی نوێوە تا ئەمرۆ، هیچ جۆرە مساوەمە
و ڕێکەوتنێکی لەگەڵ دەسەڵاتدا نەکردووە، ئامادەنییە لە ئایندەشدا ڕێکەوتن و مساوەمە
بکات تا سیستمی حوکمـرانیی نەگۆڕیت.
٥.جەماوەرییبون:
هەر جوڵانەوەیەکی سیاسیی جەماوەر نەیناسێت، جەماوەر پشتگیری نەکات، سەرکەوتن
بەدەستناهێنێت. لەو کاتەوە نەوەی نوێ دروستبووە، لە ڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە
تیکەڵاوی ئێش ئازار و کێشەکانی خەڵکی کوردستان بووە و داکۆکی لە مافی بەشخواران
کردوە.
لە زستاندا خەڵک سەرمای دەبێت نەوەی نوێ نەوتیان بۆ دەبات، لە هاویندا
خەڵک بێئاودەبێت نەوەی نوێ ئاویان بۆ دەبات، پرد و جادەو یاریگا نوێدەکاتەوە، ئیتر
چۆتە ناو پێست و مۆخ و ئێسقانی جەماوەری کوردستانەوە.
٦.بچوککردنەوەی حزب:
حزبی سیاسیی لە
باشوری کوردستاندا لە ڕێگای سرووشتی خۆی لایداوە، هێندە گەورە و قەبە کراوە، هێندە
لق و مەڵبەند و کۆمیتە و ناوچەی بۆ دروستکراوە، بووە بە بار بەسەر خەڵکی کورستانەوە،
لەجیاتی ئەوەی حیزب کێشەی خەڵک بە دەوڵەت بگەیەنێت و پیشنیاری چارەسەری کێشەکانی خەڵک
بکات، ناتوانێت کێشەکانی خۆشی چارەسەر بکات.
نەوەی نوی خۆی لە
دەزگای حیزبی قەبەی ناوی زل و دەرەی وێرانە بەدورگرتوە، دەزگا حزبییەکانی بچوکن، لە
ناو دڵی خەڵکدا نوسینگەیان داناوە وئاگاداری لێدانی دڵی خەڵکن بۆ نان و ئازادیی.