PM:03:50:03/09/2024
6964 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا زیاتر لە ٢٦٢ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە، لە ئێستاشدا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوەکانەوە رایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٦٢ ملیۆن و ٧١٢ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری بە نرخی فەرمی بانکەکە فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو رێژەیە بڕی شەش
ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش، بڕی ٢٥٦ ملیۆن و ٤١٢ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری
بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی
هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ دینار، بەراورد بە کاتی
کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا، ٢٠٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٨ تا ٢٩ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێكڕا یەک ملیار و
١١٣ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری فرۆشت، کە ٣٣ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی
کاش و بڕی یەک ملیار و ٧٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی
بووە.