سەردێڕ:

بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە؛ نرخی دۆلار چەندە؟

PM:01:39:01/09/2024

1280 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە جێگیری ماوەتەوە. لە ئێستاشدا، ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ بە تێکڕا ٢٧٩ ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو رێژەیە ٢١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و ٢٥٧ ملیۆن و ٦٤٠ هەزار و ٧٠٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٨ تا ٢٩ـی ئاب، بانکی ناوەندی بە تێكڕا یەک ملیار و ١١٣ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری فرۆشت، کە ٣٣ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و بڕی یەک ملیار و ٧٩ ملیۆن و ٩٧٠ هەزار و ١٠٧ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی بووە.













گەلەری