PM:07:18:31/08/2024
1160 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پێنج بازاڕی ناوەندی لە بەغدا لە قۆناغی کۆتاییدان و بەم نزیکانە دەکرێنەوە. دەشڵێت، " نرخەکان ٢٠٪ کەمترن لە نرخی بازاڕ و چەند توێژێک دەتوانن بە قیست شتومەک و خۆراکی لێ بکڕن".
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، لەڕێگەی کردنەوەی بازاڕە ناوەندییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق، هەوڵەکانی وەزارەتەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی کاڵا و شتومەکەکان لە بازاڕەکاندا بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پێنج بازاڕی ناوەندی لە
چەند ناوچەیەکی جیاوازی بەغدا گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی و بەم نزیکانە بەڕووی
هاوڵاتیاندا دەکرێنەوە.
باسی لەوەش کرد، نرخی کاڵا و شتومەک و خۆراکەکان لەو بازاڕانەدا ٢٠٪
بەراورد بە نرخی بازاڕ کەمترە، جگە لەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و
کەسوکاری شەهیدان دەتوانن بە قیست کاڵا و شتومەک بکڕن لە بازاڕەکاندا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوە
کردبوو، لەپێناو رەخساندنی هەلی کاری
زیاتر بۆ گەنجان و کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکان و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی، کار بۆ کردنەوەی
بازاڕی ناوەندیی لە ناوچەکانی عێراق دەکەن.