AM:11:43:30/08/2024
1356 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق بڕیاریدا ڕێکارەکانی هاوردەکردنى گۆشتى مریشک لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی توندوتۆڵ بکاتەوە، دەشڵێت، ڕێکارەکان دەروازە سنورییەکانی هەرێمیش دەگرێتەوە.
حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و دانەبەزینی بەرهەمە خۆماڵییەکان بەتایبەتی مریشک، ڕێکارەکانی تایبەت بە هاوردەکردنی لە وڵاتانی ترەوە لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی عێراق توندوتۆڵ کردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
توندکردنەوەی ڕێکارەکان سەرجەم دەروازە سنورییەکانی عێراق دەگرێتەوە، بە دەروازە
سنورییەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی دەروازە سنورییەکان لەلایەن
حکومەتی کاربەڕێکەرەوە، نرخی مریشک بۆ نزمترین ئاستی ساڵ دابەزی. لەم بارەیەشەوە،
خاوەن گێڵگە پەلەوەرییەکان رایانگەیاند، نرخی مریشک بە شێوەیەکی دابەزیوە کە تێچوی
بەرهەمهێنانەکەی پڕناکاتەوە.