PM:05:27:26/08/2024
3948 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بڕیاریان داوە مووچەی مانگی حەوت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکەن. دەشڵێت،"٥٣ ملیار دینار لە لیستی مووچەی هەرێم کەمکراوەتەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا عێراق دەست دەکات بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.
ئەوەشی خستە روو، بڕی ٥٣ ملیار دینار لە مووچەی هەرێم کەمکراوەتەوە.
دوێنێش، سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ رایگەیاند، وەزیرى دارایی عێراق وتى دواى پشووەکان موچە رەوانەى هەرێم دەکەن و ئەوەى بەرپرسە لە دواکەوتنى مووچە دەسەڵاتدارانى هەرێمن.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتى کاربەڕێکەر تائێستا لیستى مووچەى مانگى هەشتى رەوانە نەکردووە و دواتریش کە مووچە دواکەوت دەیخەنە ئەستۆی بەغدا.
ئەوەشی خستە روو، دەسەڵاتداران و حکومەتی ناشەرعی هەرێم بە دواخستنی مووجە سەلماندیان شکستیان هێناوە لە ئیدارەدانی حکومەت.
باسی لەوەش کرد، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق قسەی کردووە و پێی وتووە، پارەی چەند وەزارەت و دەستەیەکیان ناردووە بۆ هەرێم و دوای پشووەکانی چەلەی ئیمام حوسێن پارەی هەموو وەزارەتەکان دەنێرن.
وتیشی، هەرێم دەتوانێت لیستی مووچەی مانگی هەشت بنێرێت بۆ بەغدا بەڵام لەبەر ئەوەی شکستیان هیناوە نەیان ناردووە و دواتر دواخستنەکەی ئەخەنە ئەستۆ بەغدا و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی وتووە لە لای ئەوانەوە تا کۆتایی مانگی ١٠ هیچ کێشەیەک لە مووچەی هەرێمدا نابێت بەڵام هەرێم بەردەوام لیستی هەڵە و جیاواز دەنێرێت.