PM:07:48:25/08/2024
50484 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی پارێزگای میسان رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە سبەی پشووی فەرمییە لە سەرتاسەری پارێزگاکە.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاوی کردەوە، پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا روو لە بەرزبوونەوە دەکەن بەتایبەت لە ناوچەکانی ناسریە و موسەنا کە بۆ سەرو ٥٠ پلە بەرز دەبنەوە و ئەنجومەنی پارێزگاکەش سبەی کردە پشوو.
ئەمڕۆ، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق بڵاوی کردەوە، لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لەکاتەکانی نیوەڕۆدا راستەوخۆ بەر تیشکی خۆر نەکەون، چونکە دەبێتە هۆی بورانەوە و ماندوو بوون و پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا روو لە بەرزبوونەوە دەکەن بەتایبەت لە ناوچەکانی ناسریە و موسەنا کە بۆ سەرو ٥٠ پلە بەرز دەبنەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن لەکاتەکانی نیوەڕۆدا راستەخۆ بەر تیشکی خۆر نەکەون، چونکە دەبێتە هۆی بورانەوە و ماندووبوون.
ئەوەش خراوەتە روو، پێشنیار دەکەن هاوڵاتییان ئاوی زۆر بخۆنەوە و لەکاتەکانی نیوەڕۆدا لەماڵەوە بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.