سەردێڕ:

دوایین زانیارییەکان لەبارەی مووچەی مانگی حەوت

PM:08:13:24/08/2024

111904 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چاوەڕوانی هەرێمن لیستی مووچەی مانگی حەوتیان رادەست بکاتەوە، تاوەکو بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی هەرێم بدەن.


ئەو چاوگەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەش کرد، چەند هەفتەیەکە هەرێممان ئاگادار کردووەتەوە لە کێشەکانی لیستی مووچە بەڵام وەڵام نەدراوەتەوە.

باسی لەوەش کرد، هەرێم داوای زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری کردووە بۆ مووچەی مانگی حەوت، لەکاتێکدا مانگی پێشوو پارەی مووچە نزیکەی ٩٥٠ ملیار دینار بووە و نزیکەی ٣٠ هەزار ناوی وەهمی لەناو لیستی مووچە زیاد کراون.

هاوکات، بەرپرسێکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم دیسانەوە رەوانەی بەغدا دەکەنەوە و دانیش بەوەدا دەنێت کە داوای ترلیۆنێک و ١١ ملیار دیناریان بۆ مووچەی مانگی حەوت کردووە.

بەرپرسەکە وتیشی، ئەو لیستی دووەمەی مووچەی مانگی حەوت کە رەوانە دەکرێتەوە، بڕی پارەکەی کەم کراوەتەوە.

ئەوەشی خستە روو، چاوەڕێ دەکەن لانی کەم لەم مانگەدا بەغدا بەشێکی مووچەی مانگی حەوت رەوانەی هەرێم بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە،هەرێم زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار داهاتی ناوخۆی هەیە سەرباری فرۆشتنی نەوتی قاچاخ، بەڵام پارەکەی نادات بە مووچە و تەنها ٢٢٧ ملیار دیناریش لە داهاتەکە دراوە بە بەغدا.













گەلەری