PM:02:58:23/08/2024
39228 جار خوێندراوەتەوە
راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەروەردە و فێرکردن رایگەیاند، گۆڕانکاری ریشەیی لە ساڵی نوێی خوێندندا روودەدات و لەپێناو نەهێشتنی سێ دەوامی لە قوتابخانەکاندا تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە و زیاتر لە دوو هەزار قوتابخانەی دیکە دروست کراون.
ئەمڕۆ هەینی، عەدنان سراج راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەروەردە و فێرکردن رایگەیاند، خوێندکاران و مامۆستایان راهێنراون بە چالاکییە تەندروستییەکان و لە ساڵی داهاتوودا یەکەی تەندروستی لەناو هەر قوتابخانەیەک دابین دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش
کرد، لە ساڵی نوێی خوێندندا گۆڕانکاری ریشەیی ئەنجامدەدرێت و ئەو ستراتیژەی لەلایەن
ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەوەشی خستە
روو، زیاتر لە چوار هەزار قوتابخانە نۆژەنکراونەتەوە و زیاتر لە دوو هەزار
قوتابخانەی دیکە دروست کراون لەپێناو نەهێشتنی سێ دەوامی لە قوتابخانەکاندا.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە رۆژی
١ـی ١٠ـی ئەمساڵ دەست پێدەکات.