PM:11:16:16/08/2024
80884 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێکی ئەمنی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کارمەندێکی هێزەکانی کۆماندۆ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی رانیە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
ئەو چاوگە ئاماژەی بەوەش کرد، هێزەکانی کۆماندۆ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان هێناویانە بۆ نەخۆشخانە، دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکە لە پزیشکی داد، تەرمەکە رادەستی هێزەکە کراوەتەوە.
هاوکات، ئێن
ئاڕ تی بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر و وردەکاری رووداوەکە، پەیوەندی بە پۆلیسی
راپەڕینەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، رووداوی کوژران یان گیانلەدەستدانی چەکدار و ئەندامانی هێزە
ئەمنییەکان لە هەرێم، بە نادیاری و ئاڵۆزی دەمێننەوە، بەهۆی ئەوەی دوای
رووداوەکان زانیاری ورد لەبارەی چۆنیەتی و هۆکاری روودانیان بۆ رای گشتی ئاشکرا ناکرێت.
سابر عەبدوڵڵا- راپەڕین