سەردێڕ:

سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە؛ بڕیار لەسەر چی دەدرێت؟

PM:09:59:06/08/2024

1868 جار خوێندراوەتەوە

په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی کارى دانیشتنی سبەینێ چوارشەممەى بڵاو کردەوە، بە گوێرەی خشتەکەش، گفتوگۆ لەسەر هەموارى یاساى دەزگاى شەهیدان و یاساى ئەنجومەنى نوێنەران دەکرێت.


به‌ پێی خشته‌كه‌، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ بۆ چه‌ند یاسا و پڕۆژه‌یاسایه‌ك دەکرێت، لەوانەش، ده‌نگدان لەسەر پڕۆژه‌یاسای خوێندنی زانكۆ حكومییه‌ تایبه‌ته‌كان، هاوکات خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م دەکرێت بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای ژماره‌ دووی ساڵی ٢٠١٩ـی تایبەت بە شاره‌ پیشه‌سازییه‌كان.

لەلایەکى ترەوە، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ده‌زگا‌ی شه‌هیدان ده‌كرێت و له‌ هه‌مان كاتدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای سه‌ندیكای ده‌رمانخه‌كانی عێراق ژماره‌ ١١٢ـی ساڵی ١٩٦٦ ده‌كرێت.

بڕیار وایه له‌ كۆتاییدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهاته‌كه‌ی ژماره‌ ١٣ـی ساڵی ٢٠١٨ بكرێت.













گەلەری